تۆخێل بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی سەبارەت بە چارەنوسی دا

test

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن، بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی سەبارەت بە چارەنوسی داوە لە وەرزی داهاتوودا.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، کە تۆخێل لەگەڵ بەرپرسانی مان یونایتد کۆبووەتەوە تاوەکو باسی ئەگەرەکانی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بکەن لە وەرزی داهاتوودا.

سەرەڕای ئەو دەنگۆیانە، فابریزیۆ رۆماندۆ ئاشکرایکردووە، کە تۆماس تۆخێل بەهیچ شێوەیەک خواستی وەرگرتنی ئەو ئەرکەی نییە و بەپێچەوانەوە دەیەوێت پشوو وەربگرێت و ئەم وەرزە هیچ ئەرکێک نەگرێتەدەست.

ئاماژەشی بەوەکرد، راهێنەرەکەی پێشووی بایرن بڕیاریداوە بەردەوامی بەگفتوگۆکانی نەدان لەگەڵ کارگێڕی مان یونایتد، سەرەڕای ئەوەی لەهەفتەکانی رابردوو چەند جارێک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

رۆماندۆ دوپاتیکردەوە، بەرپرسانی مان یونایتد لەنزیکترین ماوەدا بڕیاریی کۆتایی لەبارەی داهاتووی ئێریک تێن هاگی راهێنەری ئێستای یانەکەوە دەدەن.

loading....