بیلی ئایڵش چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات

test

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی رادیۆیی بی بی سی، خانمە گۆرانیبێژ، بیلی ئایڵش، ئاماژە بە چەند نهێنییەکی نوێ دەدات و دەڵێت: ناوبانگ زیانی پێگەیاندووم و لە دۆزینەوەی خۆشەویستییدا دەستبەردارم بوون.

لەمیانی چاوپێکەوتنی رادیۆیی "Miss Me?"ی بی بی سی، خانمە گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکا و جیهان، بیلی ئایڵش، ئاماژەی بەوە دا، "راگرتن و هێشتنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕێکانم زەحمەت بووە پاش بەدەستهێنانی ناوبانگ".

بیلی ئایڵش، لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بەناوبانگ بووە، ئێستا تەمەنی 22 ساڵە و هێشتا گرفتاری لەدەستدانی هاوڕێیەتیی و نەدۆزینەوەی خۆشەویستە.

ئایڵش نهێنییەکی نوێی ژیانی تایبەتیی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "پار، لە پەیوەندییەکی سۆزدارانەدا و لە پڕێکدا هاوبەشەکەم دەستبەردارم بووە"، ئاماژە بەوەش دەدات؛ ئەوکاتەی ناوبانگی بەدەستهێناوە، هاوڕێکانی هەموو دەستبەرداری بوون، بۆی دەرکەوتووە وەکو کارمەند مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.

ئەم خانمە هونەرمەندە نایشارێتەوە کە ترسێکی گەورەی بۆ لەدەستدان هەیە و کێشەی گەورەی دووچار بووەتەوە لە پرسی پەیوەندییەکان و دوورکەوتنەوەی کەسە نزیکەکانی.

بیلی ئایڵش، ساڵی 2001 لەدایکبووە، ئێستا یەکێکە لە دیارترین خانمە گۆرانیبێژەکانی ئەمریکا و جیهان، خاوەنی سێ ئەلبوومی ستۆدیۆیە، کە توانیویەتی، نۆ خەڵاتی گرامی، شەش خەڵاتی موزیکی ڤیدیۆیی ئێم تی ڤی، سێ خەڵاتی خشتەی موزیکیی بیڵبۆرد، سێ خەڵاتی بریت، دوو خەڵاتی بژاردەی هەرزەکاران، دوو خەڵاتی بژاردەی خەڵک و دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە.

loading....