لەگەڕەکێکى شارى هەولێر رووداوێکى تەقەکردن روویدا و کوژراو و بریندار هەن

test

رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی هەولێری نوێ روویدا و پزیشکى دادى هەولێر دەڵێت "دوو کەس کوژراوون".

ئەیوب وەرتى، پەیامنێرى کەناڵ8 لەشوێنى رووداوەکە رایگەیاند "قسەم لەگەڵ چەند شایەتحاڵێک کردووە و ئاماژەیان بەوە کرد لەرووداوى تەقەکردنەکەدا چەکى قورس و بیکەیسى بەکارهێنراوە ".

شایەتحاڵەکان بۆ پەیامنێرى کەناڵ8 روونیانکردەوە "رووداوەکە لەسەر کێشەى زەویوزار بووە".

لەبارەى کوژراوەکانى رووداوەکەش پزیشکى دادى هەولێر بە كەناڵ8ى راگەیاند "لە رووداوەکەدا دوو كەس گیانیانلەدەستداوە و تەرمەكانیان لە پزیشكی دادن".

loading....