عێراق بەردەوامە لەئامادەکارییەکان

test

هەڵبژاردەی عێراق بەردەوامە لەئامادەکاریی و راهێنانەکانی بۆ یارییەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام، کە لەگەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا کە بریارە سبەى سێشه‌ممه‌ لە یاریگەی چڵە خورما میوانداریی ئەو یارییە دەکات.

لە راهێنانەکانی شێرەکانی رافیدەین، تەواوی ئەستێرەکانی هەڵبژاردەکە بەشدارییان کرد و یونس مەحمودی جێگری دووەمی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ئامادەبوو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، کە لە بەسرە کەرنەڤاڵێکی وەرزشی گەورە لە یاریگەی چڵە خورما ئەنجامدەدەن بەهۆی دەستکەوتەکانی هەڵبژاردەی یەکەم و ئۆڵۆمپی.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق گەیشتووەتە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، هاوکات هەڵبژاردەی یەکەم لەگەڕی رابردوودا گەیشتنی بە جامی ئاسیای 2027 مسۆگەرکرد و سەرکەوت بۆ قۆناغە راستەوخۆکانی مۆندیالی 2026.

loading....