هەڵوێستى بزووتنەوەى حەماس لەبارەى بڕیارى ئاگربەست لە غەززە

چەند چەکدارێکی گرووپی حەماس فۆتۆ: رۆیتەرز
چەند چەکدارێکی گرووپی حەماس فۆتۆ: رۆیتەرز

بزووتنەوەى حەماس راگەیەندراوێکى لەبارەى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش بڵاوکردەوە و پێشوازى لە راگەیاندنى ئاگربەست کرد لە کەرتى غەززە.

لەراگەیەندراوێکى بزووتنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "پێشوازیى لە بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایش دەکەین و ئامادەین بۆ دانوستاندن".

کەمێک لەمەوبەر ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیى پێشنیازەکەى ئەمریکاى لەبارەى ئاگربەستى غەززەوە پەسەند کرد.

پێشنیازەکەى ئەمریکا داواى راگرتنى شەڕ لە کەرتى غەززە دەکات و نوێنەرى ئەمریکا لە ئەنجوومەنەکە رایگەیاند "ئەمڕۆ دەنگمان بۆ بەرژەوەندیى ئاشتییە".

نوێنەرى جەزائیریش رایگەیاند "پێشنیازەکەى ئەمریکا نموونەیى نییە، بەڵام هیوایەکە بۆ فەڵەستینییەکان".

گوتیشى "بڕیارى ئاگربەستەکە گەڕانەوەى ئاوارە فەڵەستینییەکان لە خۆدەگرێت".

لەکۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیدا 14 وڵات دەنگیان بە پێشنیازەکەى ئەمریکا بۆ ئاگربەستدا.

پێشنیازی ئاگربەست لە 31ی ئایاردا لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە راگەیەندرابوو، پێشنیازەکە داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکات دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئاگربەست پەسەند بکەن.