"بەیبی فەیس" ناوی خرایە لیستی ناوبانگی ئەپۆلۆ

کێنیس برایەن ئێدمندس، ناسراو بە بەیبی فەیس، لەلایەن یەکێک لە کۆنترین هۆڵی نمایشەکانی شاری نیو یۆرکەوە ستایشکرا و ناوی خرایە لیستی ناوبانگەکەیەوە.
بەیبی فەیس، کە یەکێکە لە دیارترین موزسیانەکانی ئەمریکا و لە ئاستی ژانرای "ئاڕ ئاند بی"دا ناوێکی دیار و ناسراوە، لەلایەن سەکۆی نمایشی "ئەپۆلۆ" لە شاری نیو یۆرک ستایشێکی گەورە کرا و ناوی خرایە لیستی ناوبانگەکەیەوە.

بە ئامادەبوونی هونەرمەند و بەرهەمهێنەرانی موزیک، هاوتای خێزان و هاوڕێکانی، بەیبی فەیس نازناوەکەی وەرگرت و هەمووان ستایشی ژیانە هونەرییەکەیان کرد، کە بەنزیکەی 50 ساڵە لە بواری پیشەسازیی موزیکی ئەمریکا کاریگەرییەکی گەورەی دروستکردووە.
بەیبی فەیس، تاوەکو ئێستا توانیویەتی 13 خەڵاتی گرامیی بباتەوە و لە ئاستی باشترین بەرهەمهێنەرە موزیکییەکاندا پلەی بیستەمی گرتووە، توانیویەتی پیشەی هونەریی ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانیبێژە دیارەکانی ئەمریکا دروستبکات، لەوانە: بیۆنسێ، جەستن بیبەر، ئەریتا فرانکلین و ویتنی هیوستن.
