یاریگەی شتوتگارت پێنج یاریی یۆرۆی 2024 لەخۆدەگرێت

test

تەنیا سێ رۆژی ماوە بۆ دەستپێکی یۆرۆی 2024، ئاهەنگی دەستپێکی پاڵەوانییەتیەکە لە یاریگەی ئەلیانز ئارێنای تایبەت بە بایرن میونشن ئەنجامدەدرێت، بەڵام یەکێک لەو یاریگە گەورانەی میوانداریی پاڵەوانییەتیەکەی تێدادەکرێت ، یاریگەی شتوتگارتە، کە تاوەکو 5ی مانگی تەممووز، پێنج یاریی تێدا ئەنجامدەدرێت.

یاریگەی شتوتگارت ناوە مێژووییەکەی نێکارشتادیۆنە، پێشتر بەناوی ئەو رووبارەوە ناونراوە بە شتوتگارتدا تێدەپەڕێت، هەر لەژێر ئەو ناوەشەوە لە ساڵی 1988، یاریی کۆتایی جامی ئەوروپای لە نێوان ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و بەنفیکای پۆرتوگالی لەخۆگرت، کە یارییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە و بە بردنەوەی یانە هۆڵەندییەکە کۆتاییهات.

دواتر لە دوای 1988ەوە بەهۆی سپۆنسەری کۆمپانیا جیاوازەکانەوە، یاریگەکە ناوەکەی چەند جارێک گۆڕاوە، دوایین ناویش ئێم ئێچ پی ئارێنایە، کە شتوتگارت وەرزی 2023-2024 توانی پلەی دووەمی بۆندسلیگا بگرێت و بلیتێکی چامپیۆنزلیگیشی بەدەستهێنا.

یاریگەی ئێم ئێچ پی ئارێنا یەکێکە لە گەورەترین یاریگەکان بۆ لەخۆگرتنی ئیڤێنتە جیاوازەکانی وەک کۆنسێرت و رووداوە وەرزشییە گەورەکانی وەک تۆپی پێ، توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە 60 هەزار هاندەر هەیە، ئەم وەشانە نوێیەی یاریگەکە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2009 دەرگای بە رووی هاندەراندا کرایەوە، بەڵام  ساڵی 1950 یاریگەکە توانی ریکۆرد تۆماربکات بە لەخۆگرتنی زیاتر لە 97 هەزار هاندەر، کە رووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ تشرینی دووەمی ساڵی 1950، کاتێک یاریی نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا بوو، یارییەکەش لە بەرژەوەندی مانشافت بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

ئەو یارییانەی لەم یاریگەیە ئەنجامدەدرێت تاوەکو 5ی مانگی تەمووز، بریتین لە یاریی نێوان: سلۆڤینیا و دانیمارک، ئەڵمانیا و هەنگاریا، سکۆتلەندا و هەنگاریا، ئۆکرانیا و بەلجیکا و یارییەکیش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی تێیدا ئەنجامدەدرێت.

loading....