ئەوانەی رەگەزپەرستییان بە ڤینیسۆس کرد سزادران

هەموو ئەو هاندەرانەی  یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی کە تۆمەتبارکرابوون بە تاوانی رەگەز پەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریال مەدرید، لە کۆتاییدا دوای چەند مانگێک بە زیندانیکردن سزادران.

ریال مەدرید لە یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا کە دەگەرێتەوە بۆ مانگی ئایاری 2023، هاندەرانی ڤالێنسیا لە نێو یاریگەی خۆیان رەگەزپەرستیان بەرامبەر ڤینی ئەنجامدا و بە ئاژەڵێک شوبهاندییان، یارییەکەش بۆ ساتێک وەستا.

بەو هۆیەوە دوای ئەو رووداوە ڤینی و یانەی شاهانە و تەنانەت فیفاش هاتە دەنگ لەسەر ئەم بابەتە، ڤینیسۆس خۆی داوای لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد کە بێنە دەنگ و ئەم رەگەزپەرستییە بنبڕبکرێت، دوای بردنی کەیسەکەش لەلایەن تۆپی پێی ئیسپانیاوە بۆ دادگا، لە کۆتاییدا ئەو هاندەرانەی رەگەز پەرستییان کرد دۆزرانەوە و سێیان بۆ ماوەی هەشت مانگ زیندانیدەکرێن، کەسیان ناویان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام جگە لە سزای دارایی، سزادراون بەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ ناتوانن بچنە نێو هیچ یاریگەیەک.