ناوچەیەکی مێژوویی لەناوەڕاستی بەغداد نوێدەکرێتەوە

ناوچەیەکی مێژوویی بەغداد کە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە نوێدەکرێتەوە، بەو ئامانجەی کە شکۆمەندی ناوچەکە زیندوو بکرێتەوە و گەشتیارێکی زیاتر رابکێشرێت.
ماڵپەڕی "الجزیرة" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، پڕۆژەی "لێدانی دڵی بەغداد" باڵەخانەی قشڵە لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن محەمەد نامیق پاشا والی عوسمانییەکانەوە دروستکراوە، مێژووەکەی بۆ سەدەی 19ـەمین دەگەڕێتەوە و لە ناوەڕاستی بەغدادی کۆندا بووە، لە ئاڕاستەی ناوچەی رەسافەوە، کە ناوچەیەکە پێگەیەکی گرنگی مێژوویی هەیە و بە بنچینەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆشک و شوێنەکان دانراوە کە مێژوویان بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە.
محەمەد عەلی ئەندازیاری پڕۆژەکە گوتوویەتی، "قۆناغی ئێستا لە قشڵەکەوە دەست پێدەکات، لەو شوێنەوەی کە کارەکان تێیدا تەواوبوون. بازنەی شەقامی موتەنەبی تا دەگاتە گۆڕەپانی سەرا، پڕۆژەکە هەموو باڵەخانەکانی سەر ئەو شەقامە و گۆڕەپانەکە دەگرێتەوە".
نوێکردنەوەکە بەشی دەرەوەی باڵەخانەکان دەگرێتەوە، بەگشتی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان پێکهاتوون لە پاککردنەوەیان لە پاشماوەی خوێ، شێداری و دزەکردنی ئاو و چاککردنەوەیان.
ئامانجیش لەم پڕۆژەیە ئەوەیە، ئەو باڵەخانە مێژوویی و شوێنەوارییانە نۆژەن بکرێنە و بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر بنەچەی خۆیان بەو شێوازە ئەندازیارییەی کە لە رابردوودا دروست کرابوون.