وێنەی ئەو دەستنووسەی کە بەشێکە لە ئینجیلێکی کۆن

هێماکانی ناو کۆنترین نوسراوی ئینجیل شیدەکرێنەوە

ژمارەیەک پسپۆڕ لە ئەڵمانیا توانیان، هێماکانی سەر دەستنووسێکی کۆن شیبکەنەوە، بۆیان دەرکەوت کە کۆنترین کۆپییە کە لە ئینجیل ماوەتەوە، باس لە منداڵیی مەسیح دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری " Zeitschrift für Papyrologie und Epigraphik"، ئەو دەستنووسە لەسەر پارچە ماددەیەک نوسراوە کە هاوشێوەی کاغەزە و لە سەدە کۆنەکاندا بۆ نووسین بەکارهاتووە.

دوای ساڵانێک لە هەڵگرتنی ئەو دەستنووسە، دوو توێژەری ئەڵمانی بۆیان دەرکەوت ئەو پارچەیە بەشێکە لە کۆنترین نوسراوی ئینجیلی کۆرپەی تۆماس یان (ئینجیلی منداڵی لتوما IGT).

ئەو دەستنووسە، یەکێکە لە ئینجیلەکانی منداڵی، پێکهاتووە لە کۆمەڵێک نوسراوی مەسیحی کە لە کۆندا نووسراون، بەڵام بەگشتی لەلایەن مەزهەبە ئاینییە سەرەکییەکانەوە بە بەشێک لە یاساکانی کتێبی پیرۆز دانانرێن.

ئەو دەستنووسە بۆماوەی چەندین ساڵ لە کتێبخانەی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا هەڵگیراوە، بە وتەی ئەو توێژەرانەش، بۆ سەدەکانی چوارەم و پێنجەم دەگەڕێتەوە.