هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دواین تاقیكردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر گواتیمالا ده‌بێت

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەردەوامە لە راهێنانە ئامادەکارییەکانی لە یاریگەی یانەی ئینتەر مەیامی، پێش ئەوەی دوایین یاریی دۆستانە بەرامبەر گواتیمالا ئەنجامبدەن.

هەڵبژاردەی تانگۆ بەئامادەبوونی لیۆنێل مێسی و تەواوی ئەستێرەکانی دیکەی راهێنانەکانی ئەنجامدا، کە وابڕیارە پێش دەستپێکی پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمریکای 2024، هەینی داهاتوو لەیاریگەی واشنتن کۆماندەرز رووبەڕووی گواتیمالا ببنەوە.

ئەرجەنتین لەیەکەم یاریی دۆستانەی ئامادەکاریی بەتەنیا گۆڵێکی ئەنخێل دی ماریا سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێکوادۆر بەدەستهێنا، کە لەو یارییەدا مێسی بەسەرەکی یاریی نەکرد.

تانگۆ لەیەکەم یاریی پاڵەوانییەتیەکەدا لە 20ی ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەنەدا دەبێتەوە و کوڕانی لیۆنێل سکالۆنی ئامانجیان پارێزگاریکردنە لە ناسناوی کۆپا ئەمریکا.