هەولێر میوانداریی ته‌ڵه‌به ده‌كات

به‌هۆى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كانى جامى جیهانى و جامى ئاسیا، یارییه‌كانى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق راگیراوه‌و ته‌نیا یارییه دواخراوه‌كانى قۆناغه‌كانى رابردووى خوله‌كه به‌رێوه‌ده‌چن.
یارییه‌كانى خوله‌كه گه‌ڕى 32ـى تێپه‌ڕاندووه، ته‌نیا شه‌ش جه‌وله له كۆتاییهانى خوله‌كه ماوه‌و شورته‌ش به كۆكردنه‌وه‌ى 73 خاڵ له پێشه‌نگى دێت به جیاوازى نۆ خاڵ و یارییه‌ك زیاتر له قوه‌جه‌ویه‌ى دووه‌م .
له یه‌كێك له یارییه دواخراوه‌كانى خوله‌كه‌ش رۆژى هه‌ینى له یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى یانه‌ى هه‌ولێر میوانداریی ته‌ڵه‌به ده‌كات .
هه‌ولێر چوار یارییه له ژێر ده‌ستى سه‌میر بابۆى راهێنه‌ره خاوه‌نى دوو شكست و یه‌كسانێك و سه‌ركه‌وتنێكه ، بۆیه ئه‌م یارییه‌ش درێس زه‌رده‌كان ده‌یانه‌وێت سوود له یاریگه‌و هانده‌رانیان وه‌ربگرن بتوانن سێ خاڵ له ته‌ڵه‌به وه‌ربگرن كه تیپى میوان به 30 یاریی له پله‌ى هه‌شته‌مه‌و 45 خاڵى كۆكردووه‌ته‌وه .