ئاندی مورای له شتوتگارت تووشى شكست بوو
هەرێز جەمال 12/06/2024

لە پاڵەوانییەتی کراوەی شتوتگارتی پیاوان بۆ تێنسی سەرزەوی، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت، لە یەکەم یاریی ئاندی مورای بەریتانی بەرامبەر مارکۆس جیرۆنی ئەمریکی شکستی هێنا و لە پالەوانییەتیەکە بێبەشبوو.
مورای بەختی نەبوو کاتێک یەکەم یاریی شتوتگارتی دۆڕان بە مارکۆس جیرۆنی رکابەری، ئەستێرە ئەمریکییەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی 6 بە 3 یارییەکەی بردەوە..
ئەمە 999ــەمین یاریی مورای بوو لە سەرجەم پاڵەوانییەتیەکانی تێنس و سێجاریش ناسناوی گراند سلامی بردووەتەوە.
لەبەرامبەردا جیرۆن، کە ژمارە 54ی ریزبەندی جیهانە، ئاستێکی باشی نیشاندا و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو، کە تیایداروبەرووی جاک داپەر دەبێتەوە، ئاندی مورایش کۆتایی ئەم مانگە خۆی ئامادە دەکات بۆ پالەوانییەتی ویمبڵدۆن.
loading....