کریستن ستیوارت رۆڵی سالی راید دەگێڕێت

کریستن ستیوارتی ئەستێرەی جیهانی رۆڵی سالی راید دەگێڕێت، کە یەکەم خانمە کەشتیوانی ئاسمانی بووە چووەتە بۆشایی ئاسمان، کە لە پلاتفۆڕمی ئەمازۆن پرایمدا پەخشدەکرێت.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە رۆژنامەی "Deadline" بڵاویکردووەتەوە، کریستن ستیوارت بۆیەکەمجار لە زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی نوێدا دەردەکەوێت بە ناوی "The Challenger"، کە زنجیرەیەکی دیاریکراوە و رۆڵی سالی رایدی تێدا دەبینێت، کە کەشتیوانی ئاسمانی و فیزیایی بوو، یەکەم ژنی ئەمریکییە کە گەشتی بە بۆشایی ئاسماندا کردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 1978ـدا گەشتەکەی ئەنجامداوە.

واچاوەڕوانیش دەکرێت ماگی کۆهن وەک نووسەر و بەڕێوەبەری نمایشەکە کاربکات، کە چەندین کاری دیکەی هاوشێوەی هەیە لەوانەش، The Staircase and Narcos: Mexico و American Crime Story .

کریستن ستیوارت، ئەکتەری ئەمریکی ساڵی 1990 لە لۆس ئانجلێس لەدایکبووە، بە رۆڵی بێلا سوان لە فیلمی "Twilight"ـدا ناوبانگی دەرکردووە، رۆڵی لە چەند فیلمێکی دیکەشدا بینیوە.