فێرناردۆ پێسوا.. یەکەم شاعیری هاوچەرخی پرتوگال

فێرناندۆ پێسوا، یەکێکە لە دیارترین نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ و رەخنەگرانی وڵاتی پرتوگال، یەکەمین نووسەری هاوچەرخی وڵاتەکەیەتی، رێکەوتی 13ی حوزەیرانی 1888 لەدایکبووە، رەخنەگرانی ئەدەب، بە ریڵکە و شەیکسپیری بەراورد دەکەن.

لە ئاستی کەسایەتییە ئەدەبییەکانی سەدەی بیستەمدا، پێسوا یەکێکە لە دیارترینەکان، بە نووسینی شیعری هاوچەرخ ناوبانگی پەیداکردووە، گەرچی لەمیانی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، کەمترین بابەتی بڵاوکراوەتەوە و ژمارەیەکی سنوورداری بەرهەمەکانی بەرچاوی خوێنەران کەوتوون.

پێسوا لە باشووری ئەفریقا پەرووەردە بووە و پەیڕەوکاری قوتابخانەی کاسۆلیکی بووە، لەسەر دەستی پاکیزە ئێرلەندی و فەڕەنسییەکان وانەی پێگوتراوەتەوە و پاش گەڕانەوەی بۆ پرتوگال دەستی داوەتە خوێندنی فەرمیی و لە زانکۆ دەستبەرداری خوێندن بووە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ خۆی پەروەردە کردووە.

پێسوا زمانزان بووە، زمانەکانی، ئینگلیزی و فەڕەنسیی زانیوە، ئەمەش وای کردووە لە ئاستی وەرگێڕاندا کار بکات، بەشێکی دیاریش لە کۆمەڵگەی ئەدیبان، وەکو رەخنەگر و نووسەری وتار ناسیویانە، زۆرینەی بابەتەکانیشی لە گۆشەنیگای ئەو کارەکتەرانەوە نووسیوەتەوە کە لە گێڕانەوەکانیدا هەن.

لەمیانی ژیانی خۆیدا، تەنها یەک کتێبی ئەدەبیی بڵاوبووەتەوە، بەڵام پاش مردنی لە رێکەوتی 30 تشرینی دووەم، هەزاران پەڕە لە دەستنووس و شیعرەکانی دۆزراوەنەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.

دیارترین کارەکان پێسوا بریتین لە:

The Book of Disquiet
Poesias de Fernando Pessoa
Mensagem