تێریزیچ دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە

ئێدین تێریزیچ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەفەرمی دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە و بە تۆمارێکی ڤیدیۆیی ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد.

راهێنەرەکە دەڵێت، "نازانم چەند جار هەوڵمدا وشەی گونجاو بدۆزمەوە، چونکە بڕیارەکە بۆ من زۆر قورسە، بەڵام دەمەوێت پێتانبڵێم، کە من دۆرتمۆند بەجێدەهێڵم.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت نوری شاهینی تەمەن 35 ساڵ و ئەستێرەی پێشووی یانەکە، بەشێوەیەکی کاتی جێگەی تێریزیچ دەگرێتەوە، وەک یاریدەدەری راهێنەریش سڤین بێندەر دەستبەکاردەبێت، کە ئەویش بەهەمانشێوە یەکێکە لە ئەستێرە دێرینەکانی ئەڵمانیا و دۆرتمۆند.

تێریزیچ، وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر بە یانەی ریال مەدرید شکستیهێنا.