دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە تۆمار دەکات و بەشێوەیەک لە نێوان 41 بۆ 48 پلەی سیلیزی دەبن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراق، سبەی هەینی لە ناوچەکانی باکوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە نێوان 41 بۆ 42 پلەی سیلیزی دەبن.
وەک لە راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی پێکراوە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما لە نێوان 43 بۆ 45 پلەی سیلیزی دەبن.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشوور، دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، پلەکانی گەرما لە نێوان 46 بۆ 48 پلەی سیلیزی دەبن.
لەبارەی کەشوهەوای رۆژی شەممەی داهاتوو، کەشناسیی عێراق دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی لە سەرانسەری عێراق روو لە بەرزبوونەوە دەکات.