سعودیە: زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی لە دەرەوە هاتوون

test
حاجیان لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج. وێنە: AP

دەسەڵاتدارانی سعودیە ئاشکرایانکرد، هەموو ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج تەواو بوون، ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی لە دەرەوەی سعودیەوە هاتوون.

بەگوێرەی رێنماییەکانی حەج، رۆژی پێنجشەممە 13ـى حوزەیران، هەموو حاجییان لەشاری مەدینەوە دەگەنە مەککە و سبەینێ هەینی دەچنە مەشعەری مینا، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش لەسەر کێوی عەرەفە رادەوەستن، کە بە یەکێک لە ئەرکانە سەرەکییەکانی فەریزەی حەج دادەنرێت.

بۆ باشتر بەڕێوەچوونی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، دەسەڵاتدارانی سعودیە لەسەر ئاستێکی باڵا ئامادەکارییەکی فراوانیان لەسەر ئاستی ئاسایش و خزمەتگوزاریی بۆ حاجییان دەستبەرکردووە.

بەگوێرەی لێدوانی دەسەڵاتدارانی سعودیە، بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ژوورێکی تایبەتی ئۆپراسیۆنەکان پێکهێنراوە، هێزی ئەمنی پێویست و نزیکەی 90 سەنتەری تەندروستی لە مینا و عەرەفە ئامادەکراوە، بۆ پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەکی تەندروستیی کتوپڕ کە حاجییەکان پێویستیانبێت.

loading....