زاک سنایدەر وردەکارییەکانی بەشە نوێیەکانی "Rebel Moon" ئاشکرادەکات

زاک سنایدەر، دەرهێنەری جیهانی، لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وردەکارییەکانی نوێترین بەشەکانی زنجیرە فیلمی "Rebel Moon" ئاشکرا کردووە، کە بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە.

بەشە نوێیەکانی زنجیرە فیلمی "Rebel Moon"، بەناوەکانی "Chalice of Blood"، "Curse of Forgiveness" دەبێت، وابڕیارە لە دووی مانگی ئابی ئەمساڵدا لە رێگەی نێتفلێکسەوە بڵاوبکرێنەوە.

سنایدەر لە پێشووتردا بەشە یەکەمینەکانی فیلمی "Rebel Moon" بڵاوکردووەتەوە، کە یەکەمیان "A Child of Fire" بوو، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پاردا نمایشکرا، دووەمیشیان بەناوی "The Scargiver" لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نمایشکرا، هەردووکیان 95 ملیۆن بینەریان هەبوو لەسەر ئاستی جیهاندا.

دوایین زنجیرەی فیلمی "Rebel Moon" لە دەرهێنانی زاک سنایدەرە، کە بەشداری لە نووسینی کارەکەدا کردووە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆرت جۆنستاد و وۆشی هاتن، چەند ئەکتەرێک رۆڵیان تێدا بینیوە سۆفیا بۆتێلا یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە.