ئەمڕۆ رێوڕەسمەکانى حەج دەستپێدەکەن

test
كەعبە؛ قیبلەی موسوڵمانان. فۆتۆ: AP

لە ئەمڕۆوە رێوڕەسمەکانى حەج دەستپێدەکات و وەک یەکەم هەنگاویش حاجییان ئیحرام دەپۆشن و بە دەورى کەعبەدا دەسوڕێنەوە.

ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە جیهانەوە گەیشتوونەتە مەککە و لە ئەمڕۆوە هەنگاوەکانى بەجێهێنانى فەریزەى حەج دەستپێدەکەن، یەکەم هەنگاویش بریتییە لە پۆشینى ئیحرام و سوڕانەوە بە دەوورى کەعبەدا.

بەجێهێنانى حەج، ژمارەیەک پایە و ئەرکى هەیە و حاجییان لەماوەى مانەوەیاندا بە گوێرەى ریزبەندى ئەنجامیان دەدەن.

دەسەڵاتدارانى سعودیە، ژمارەیەک رێکاریان بۆ پاراستنى تەندروستى حاجییان و دابەزاندنى پلەکانى گەرما ئەنجامداوە تاوەکو ئەمساڵ رێوڕەسمەکانى حەج بە بێ کێشە بەڕێوەبچن.