دای مانشافت چاوی لە ناسناوی یورۆيه‌

هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش یەکێکی دیکەیە لەو هەڵبژاردانەی چاوی لە ناسناوی یورۆی 2024 و لەنێو خاک و هاندەرانیدا یاریی دەستپێک بەرامبەر سکۆتلەندا ئەنجامدەدات.

"دای مانشافت" دوای ئەوەی لە مانگی ئازاری 2024 و لە دوو یاریی دۆستانەدا بەسەر هۆڵەندا و فەرەنسادا سەرکەوت و متمانەی بۆ گەڕایەوە، لە ئێستادا لە یاریگەی ئەلیانز ئارینا بەسەرپەرشتیی جولیان ناگیلسمان بەردەامە لە راهێنانە ئامادەکارییەکان.

تۆنی کرووس، یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی هەڵبژاردەکە و دوای پاشگەزبوونەوەی لە بڕیاری وازهێنان، بڕیارە دوایین یورۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامبدات، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەفسانەییش کە تەمەنی گەیشتووەتە 38 ساڵ، لەم یورۆیەدا یەکێکە لە ئامادەترین یاریزانەکان و لەدوایین یەکەی راهێنانەکاندا هاوشانی یاریزانە گەنجەکان لە نموونەی فلۆریان ڤێرتز و جەمال موسالا ئامادەبوو.