تەندروستی جیهانی: لە کەرتى غەززە شەپۆلى توندى کۆرۆنا سەریهەڵداوە

test
خەڵکی غەززە سەرەیان گرتووە بۆ کوتانی منداڵەکانیان..فۆتۆ: AP

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە خراپتربوونی قەیرانی تەندروستی لە کەناری رۆژئاوا لە کەرتى غەززە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانى خۆی پیشانداوە لە بڵاوبوونەوەى شەپۆلى توندى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کەرتى رۆژئاواى غەززە، رێکخراوەکە دەشڵێت، تەنیا دەتوانن بە رێژەی 70%ـی توانای خۆیان کاربکەن لەو ناوچانە.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی تەندروستی لە کەرتی رۆژئاواى غەززە ئاڵۆزە، بەهۆی داخستنی خاڵەکانی پەڕینەوە لە نێوان ئیسرائیل و کەرتی رۆژئاوا و زیادبوونی ناسەقامگیریى ئەمنى.

زۆربەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە وێرانبوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش 480 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکانى کەرتەکە تۆمارکردووە.