بەرپرسێکى ئێران لەهێرشێکى چەکداریدا کوژرا

پەیامنێرى کەناڵ8 رایگەیاند "حامد تورکاشوەند، بەڕێوەبەری چاودێریی بازاڕی شاری پاوە لە شارى کرماشان لەلایەن ژمارەیەک چەکدارى نەناسراوەوە کوژرا".

بەگوێرەى زانیارییەکان حامد تورکاشوەند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، لەشارى کرماشان و لەبەردەم ماڵەکەى خۆى لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەى لێکراوە و کوژراوە.