چوار حاجیی کورد لە مەککە گیانیانلەدەستداوە

دیمەنێک لە کێوی عەرەفە

چوار حاجی کورد لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانیانلەدەستدا، حاجییەکان خەڵکی باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستانن.

رۆژی شەممە 15ـی حوزەیران، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە کێوی عەرەفە لەکاتی بەجێهێنانی یەکێک لە پایەکانی حەج، حاجییەک گیانیلەدەستدا کە ئافرەتە و ناوی 'رازیە'یە و خەڵکی هەولێرە.

هەر ئەمڕۆ دووەم حاجی کورد بە ناوی ئاسیا عەلی، کە دانیشتووی شارۆچکەی بەردەڕەشی پارێزگای دهۆکە، لە کێوی عەرەفە گیانیلەدەستداوە.

هاوکات، حاجییەکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان بە ناوی حوسێن حاج حەمید لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە شاری مەککە کۆچیدواییکرد.

جیا لەوانە حاجییەکی دیکەی کورد بەناوی عەزیزە ناسری تەمەن 80 ساڵ کە خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە شاری مەککە کۆچیدواییکردووە.