مەسرور بارزانى: هیواخوازم جەژنى قوربان ببێتە مایەى باشتربوونى دۆخى دارایى

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. فۆتۆ: ماڵپەڕی حكومەت

سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان هیواخوازە جەژنى قوربان ببێتە مایەى باشتربوونى دۆخى دارایى و گوزەرانی خەڵک.

مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

روونیشیکردووەتەوە، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات، هیوادارە رۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد، ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن.

سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی دارایی و گوزەرانی خەڵک و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان و گەشەسەندنی زیاتری تەبایی و کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".

هاوکات، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، "جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاوڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم".

باسى لەوەشکردووە، "له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردن ئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى رۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌، يه‌زدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت و جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى".