پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی قوربان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەکات و ئومێدەوارە ئەم بۆنەیە هاندەریان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن، ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان.

سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: هیوادارم جەژنی قوربان هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی نێوانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین.