لەناو بازاڕی گەورەی قەزای دووزخورماتوو تەقینەوەیەک روویدا

شوێنى تەقینەوەکەى دووزخورماتوو. فۆتۆ: کەناڵ8

لەناو بازاڕی گەورەی قەزای دووزخورماتوو، بۆمبێک تەقییەوە و قوربانی لێکەوتەوە.

حسێن عەلی رەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دووزخورماتوو بە کەناڵ8ی راگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکەوە بووە و دوو کەس بە سووکی بریندار بوون، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتیی دووزخورماتوو بەمەبەستی چارەسەر وەرگرتن . بازاڕی گەورەی قەزای دووزخورماتوو، دەکەوێتە سەنتەری شاری خورماتووەوە و گەڕەکێکی تورکمان نشینە، هاونیشتمانییانی پێکهاتەی تورکمانی زیاتر دەچنە ئەو بازاڕە .