سەلاحەدین بەهادین: دەبێت قوربانیى بۆ میللەت و خاکەکەمان بدەین
گەرمیان مەحمود 16/06/2024

ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى رایگەیاند، دەبێت قوربانیى بۆ هەرێمی کوردستان، میللەت و خاکەکەمان بدەین.
سەلاحەدین بەهادین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامىی کوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، "دۆخەکە وای لێهاتووە شت لە جێی خۆی نییە و سێ چوار جار هەڵبژاردن دواخراوە هیوادارین کاتێک بۆ هەڵبژاردن دیاریبکرێت".
گوتیشی، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین زووترین کات هەڵبژاردن بکرێت و دواخستنى هەڵبژاردن لە زیانى خۆمانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراوە شەرعییەکان لە کوردستان لەقبوون و دەبێت هێزەکانى دەسەڵات هەنگاوبنێن بۆ ئاشتکردنەوەى میللەت
loading....