کوڕێکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە وڵاتی ئوردن بەهۆی خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە تەریقەتی قادری کەسنەزانی بە کەناڵ8ـی گوت، کوڕێکی شێخ نەهرۆ سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری، کە نەخۆشی تالاسیمیای هەبووە، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە هەر لە ماڵەوەبووە، بەڵام بەهۆی رووداوێکەوە توشی خوێنبەربوون بووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
گوتیشی، ئەو کوڕە ناوی محەمەدە و لە هاوسەری یەکەمی شێخ نەهرۆیە و تەمەنی لەسەرووی 15 ساڵەوەیە و لە وڵاتی ئوردن نیشتەجێبوو.