راگیراوانى داعش لە رووسیا دوو پاسەوانی زیندانییەک بە بارمتە دەگرن

test

راگیراوانى داعش لە زیندانێکی ناوچەی رۆستۆڤ لە باشووری ڕووسیا، دوو پاسەوانیان بە بارمتە گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیى زیندانەکانى رووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، راگیراوانى داعش لە زیندانێکی ناوچەی رۆستۆڤ لە باشووری رووسیا، دوو پاسەوانیان بە بارمتە گرتووە، ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەو ئەندامانەى داعش کە لە یەکێک لە خانەکانی دەستبەسەرکردنی ژمارە یەک لە ناوچەی رۆستۆڤ راگیرابوون، دوو پاسەوانیان بە بارمتە گرتووە".

بەڕێوەبەرایەتیى زیندانەکانى رووسیا، دەڵێت: دانوستاندنەکان بۆ ئازادکردنی ئەو دوو بارمتەیە بەردەوامن.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان، لە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی تاس، رایگەیاند: ئەندامەکانى داعش بڕیاربوو بە تۆمەتی "تیرۆر" لەبەردەم دادگا ئامادەبن.

رووسیا لەماوەی رابردوودا رووبەرووی چەندین هێرش و هەڕەشەی بووەتەوە کە داعش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆى گرتوون.

یەکێک لەو هێرشانە هێرشەکەی 22ی ئازار بوو، چەکدارەکان لەناو هۆڵێکی موزیک لە نزیک مۆسکۆ تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا لانیکەم 144 کەس گیانیانلەدەستدا و سەدان کەسیش برینداربوون، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 20 کەس دەستگیرکراون.

16/06/2024
loading....