گوتەبێژى ئەپیکور: تاوەکو ئێستا کۆپى گرێبەستەکان نەدراوە بە حکومەتى عێراق

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان

گوتەبێژى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆپى گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان نەدراوە بە حکومەتى عێراق.

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان 'ئەپیکور' بە کەناڵ8ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆپى گرێبەستەکان نەدراوە بە حکومەتى عێراق و گۆڕانکارییەکانى کە لە گرێبەستەکە دەکرێت دەبێت بگونجێت لەگەڵ بارودۆخى ئێستا.

گوتیشی، ئێمە بەرهەمهێنانمان لە هەرێمى کوردستان کردووە بە بەهاى 10 ملیار دۆلار و پێویستە تێچووى کارەکانمان جیاوازبێت و پارەیەکى زۆرمان لە پرسی نەوتى هەرێمى کوردستان خەرجکردووە.

گوتەبێژی ئەپیکور ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشداربێت لە گۆڕانکارییەکانى کە لەگرێبەستى نەوت دەکرێت و ئەوان بەردەوامن لە گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان و وردەکارى زیاتر هەیە قسەى لەسەر بکەن.