نزیکەی دوو ملیۆن موسڵمان ئەمساڵ بوون بەحاجی

حاجییان لەکاتی نوێژکردن لە دەوری کەعبەی پیرۆز. فۆتۆ: AFP

ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن موسڵمان سەردانی سعودیەیان کرد و دوای بە جێهێنانی پایەکانی حەجکردن بوون بەحاجی.

دوێنێ شەممە، حاجییانی ماڵی خوا لە کێوی عەرەفات وەستان و دواتر چوونە موزدەلیفە، لەپاش نزا کردن لە موزدەلیفە، بەردیان بۆ رەجمکردنی شەیتان کۆکردەوە.

لە نیوەی شەویشەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ حاجییان بە شێوەی کاروان نزیکەی سێ ملیۆن و نیو کیلۆمەتریان بەپێ بڕی و لە ناوچەی جەمەرات حەوت بەردیان گرتە "شەیتانی گەورە".

دوای رەجمکردنی شەیتان حاجییان گەڕانەوە بۆ کەعبە و تەوافیان کرد و لە پاشان سەریان تاشی و کۆتاییان بە ئیحرام ھێنا.

بەم شێوەیەش حاجییانی ماڵی خوا بۆ ئەمساڵ کە ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن کەسە، ئەرکانەکانی فەریزەی حەجیان بەجێھێنا و بوونە حاجی، بەشێکیش لە حاجییان بۆ نوێژی بەیانی و نوێژی جەژن لە کەعبە مانەوە.

دوێنێ دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو حاجیانەی گەیشتوونەتە سعودیە ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجیە، ملیۆنێک و 611 هەزار و 310 کەسیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و دوو سەد و 21 هەزار و 854 کەسیان حاجی ناوخۆیین.