چوار فیلمی بەچێژ کە دەتوانیت لە رۆژانی جەژندا لەگەڵ خێزانەکەت تەماشایان بکەیت

لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا بەگشتی رۆژانی پشووی درێژن، ئەمەش هەل بۆ هاونیشتمانیان دەڕەخسێنێت بتوانن کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر ببەن و ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەن کە ئارەزووی دەکەن.

تەماشاکردنی فیلم بە خێزانیی یەکێکە لە چالاکییە چێژبەخشەکان بۆ تەواوی ئەندامانی خێزان، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەکان و دروستکردنی یادگارییەکی هاوبەش.

لێرەدا ئاماژە بە سێ فیلم دەکەین کە گونجاون بۆئەوەی بەشێوەیەکی خێزانی تەماشا بکرێن، بەم جۆرە:

Thelma the Unicorn

یەکەم فیلم "Thelma the Unicorn"ـە، کە کۆکەرەوەی ئاکشن و کۆمیدیا و موزیکە، ئەم فیلمە گونجاوە بۆ ئەو خێزانەی تەمەنی منداڵەکەیان لە شەش ساڵەوە دەست پێدەکات. فیلمەکە باس لە ئەسپێکی شاخدار دەکات کە واز لە خەونەکانی دەهێنێت و بەهۆی شێوەیەوە بڕیاری ناخۆشی لەسەر دەدرێت ئەمەش وادەکات هەستە بە غەمباری بکات، بەر لەوەی ببێت بە ئەستێرە و بەناوبانگببێت.

Godzilla Minus One

فیلمی "Godzilla Minus One" کە باس لە جەنگێکی جیهانی دەکات کە لە نێوان دوو ئەهریمەندا، فیلمەکە لە ژانرای خەیاڵ و ئاکشنە، براوەی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ باشترین کارتێکەری وێنەیی.

Unsung Hero

ئەو کەسانەی حەز بە فیلمی موزیکی یان ژیاننامەیی دەکەن، "Unsung Hero" باشترین هەڵبژاردنە بۆیان، ئەم فیلمە لە چیرۆکێکی راستەقینەوە وەرگیراوە و باس لە چیرۆکی گەشتی چەند کەسێک دەکات کە پێیدا تێدەپەڕن لەپێناو گەیشتن بە جیهانی هونەر و کارکردن لەو بوارەدا.

Popular Theory

دوایین فیلمیش، فیلمی کۆمیدی " Popular Theory"ـە کە کۆکەرەوەی نێوان سەرکێشی و درامایە، باس لە کچێکی زیرەک و ژیر دەکات، کە بچوکترین قوتابیی دواناوەندییە و زیرەکی و بەهرەیەکی لەڕاددەبەدەری هەیە و لەگەڵیدا بەدەست نا کۆمەڵایەتی بوونەوە دەناڵێنێت.