کاتی نمایشی زنجیرەکانی وەرزی دووەمی "House of the Dragon"

test

وابڕیارە ئەمشەو کاتژمێر  21:00 بە کاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی HBO Maxـدا نمایشی یەکەم ئەڵقەی وەرزی دووەمی زنجیرەی "House of the Dragon" بکرێت.

ماڵپەڕی "deadline" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەڵقەکانی زنجیرەی "House of the Dragon" لە تۆڕی "HBO Max"ـدا. لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات، دوابەدوای ئەوەش ئەڵقەکانی دیکە لەم بەروارانەدا نمایشدەکرێن:

ئەڵقەی دووەم – 23ـی حوزەیران

ئەڵقەی سێیەم – 30ـی حوزەیران

ئەڵقەی چوارەم – 7ـی تەمووز

ئەڵقەی پێنجەم – 14ـی تەمووز

ئەڵقەی شەشەم – 21ـی تەمووز

ئەڵقەی حەوتەم – 28ـی تەمووز

ئەڵقەی هەشتەم – 4ـی ئاب

چیرۆکی وەرزی دووەمی زنجیرەکە باس دوو خوشکەکە دەکات، کە دوای مردنی باوکیان لەپێناو تەختی شاهانەییدا دەجەنگن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆ کە بە سەمای دراگۆنەکان ناودەبرێت.

loading....