کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
گەرمیان مەحمود 08/07/2024

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە 9ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 44
loading....