رێکخراوی چاودێریی کەشوهەوا: مانگی رابردوو گەرمترین مانگ بووە

test
بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە، هاوڵاتییەك لە بەغداد خۆی فێنك دەكاتەوە. فۆتۆ: AP

رێکخراوی چاودێریی کەشوهەوای سەربە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، مانگی رابردوو واتە مانگی حوزەیران گەرمترین مانگ بووە و پێوەرەکانی ساڵی رابردووی شکاندووە.

رێکخراویی چاودێریی کەشوهەوای سەربە یەکێتیی ئەوروپا 'کۆپەرنیکۆس' لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پێشبینیدەکەن ساڵی 2024 ببێتە گەرمترین ساڵ کە تاوەکو ئێستا جیهان گەرمای وا بەتینی بەخۆیەوە نەبینیوە.

داتای رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەدوای تۆمارکردنی ئەم پلە گەرمییانە و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و رووداوە سروشتییەکانی جیهان بەخۆیەوە بینیوە، ساڵی 2024 دەکرێت پێوەرەکانی ساڵی 2023 کە گەرمترین ساڵ بووە بشکێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزی پلەی گەرمییەوە، تەنیا لە ماوەی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە مەککە، زیاد لە هەزار حاجی گیانیانلەدەستدا و لە وڵاتانی دیکەش وەک هیندستان و پاکستان دەیان کەسی دیکە بەهۆی گەرماوە گیانیانلەدەستداوە.

loading....