مارسێلۆ بێلسا مەرگی تۆپی پێی راگەیاند

test

مارسێلۆ بێلسا وەکو چەپێکی وەرزشی، هەوڵی رزگارکردنی تۆپی پێ دەدات لەدەست حوتی سەرمایەداری، کە دەیەوێت وەرزشە جەماوەرییەکە بکاتە ئامرازێک بۆ کۆکردنەوەی پارەی زۆر. تۆپی پێ، چەندە بەهۆی بازرگانی و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، هێندەش رۆحی یارییەکەی کوشتووە. تۆپی پێ موڵکی خەڵکە، بەڵام ئێستا خەڵک لێی بێبەشە.

تۆپی پێ لەژێر هەیمەنەی سەرمایەداریدایە و ئەوان رێوشوێن و نرخ بۆ بینەر دادەنێن، ئێستا بینەر دەیان رێگەی نایاسایی دەگرنەبەر لەپێناو تەماشاکردنی یارییەکە، چێژی تۆپی پێ بەهۆی تەکنەلۆجیاوە نەماوە، رەنگە خۆشترین ساتی نێو یاریی تۆمارکردنی گۆڵ بێت، بەڵام گومانکردن لە دروستی گۆڵەکە و ڤار، ئەم چێژەیان لەناوبردووە و خۆشی دەربڕین، دەبێت لەکاتی خۆیدا لەخۆتدا بیکوژیت، دوای دڵنایبوونەوەی لە دروستی گۆڵەکە، دەبێت دڵخۆشییەک بۆ خۆت دروست بکەیت و ئاهەنگی فەیک بگێڕیت.

سەرقاڵبوونی بینەر، بە ئەرشیڤکردنی ساتەکان و دیلبوون بەدەست مۆبایلەوە، وا لە بینەر دەکات، کەمتر چێژ لەو ساتە وەربگرێت کە لە یاریگە

سەرقاڵبوونی بینەر، بە ئەرشیڤکردنی ساتەکان و دیلبوون بەدەست مۆبایلەوە، وا لە بینەر دەکات، کەمتر چێژ لەو ساتە وەربگرێت کە لە یاریگە، یان لە بەردەم شاشەیەکدایە و هانی تیپەکەی دەدات. هەر بۆیان گرنگ نییە رووداوەکانی یارییەکە چی بووە و چۆن بووە. راهاتن لەگەڵ ئامادەبوون لە کاتی یارییەکە و پشتگوێخستنی رووداوەکانی یارییەکە، خۆی لەخۆیدا جۆرێکە بە گرنگ نەبینینی کەلتووری یارییەکە. سەرمایەداری سەدان ئامرازی خستووەتە بەردەم بینەری تۆپی پێ، بۆ ئەوەی کەمتر ئاگای لە یارییەکە بێت، هەر لە ئەپڵیکەیشنی داتا و ئەنجام، تا دەگات بە خێرا گواستنەوەی گۆڵی یارییەکان و پوختەی یارییەکە لە چەند خولەکێکدا. هەموو ئامرازەکان بە بینەر دەڵێت گرنگی بە بینینی تۆپی پێ مەدە، ئەمەش وادەکات، بینەری ئامادەبوو، بینەرێکی فەیک بێت. کەمترین بینەر و هاندەر، دەستبەرداری هەموو ئامارازەکان دەبن و سەرنجیان لەسەر یارییەکە دەبێت! بینەر لەبەردەم شاشەیەکی گەورە، سەری داخستووە بۆ شاشەیەکی بچووک، دەیەوێت، چرکەیەک خێراتر بزانێت چی روویداوە. ستۆری بینەر، چێژی یاریی یەکسانکراوە بە ئەنجامی یاری.

ستۆری بینەر، چێژی یاریی یەکسانکراوە بە ئەنجامی یاری.

بێلسا راستی گوت، کاتێک دەڵێت: "بۆ ئەوەی بەهرەکەت نیشانبدەیت، دەستبەجێ خۆت لەسەر کورسی یەدەگ دەبینیتەوە". ئەم فەرمانڕەواییەی راهێنەر، تۆپی پێ دەکات بە ساحەی عەرەسات. واتە سەربازەکان هەموویان بە یەک ئیعاز و بەپێی رێنماییەکان هەنگاو دەنێن، نە جوڵەیەکی زیاد، نە جوڵەیەکی کەم. ئەوە بۆیە لە دنیای سەربازیدا کەمتر بەهرە و داهێنان دەبینیت، خەریکە تۆپی پێش وای بەسەردێت، یاریزان، گوزارشت لە خۆی ناکات و بیری بۆ دەکرێتەوە، بڕیاری بۆ دەدرێت. یاریزان خۆی داوەتە دەست فیکر و رێنمایی راهێنەر. یاریزان توانای ئەوەی نییە گوزارشت لە کارامەیی خۆی بکات. ئێستا راهێنەران تەکنیکی تاکەکەسی و پیشاندانی بەهرە، وەکو جۆرێک لە یاخیبوون دەبینن لە رێنماییەکان. راستە یاریی بەکۆمەڵ تۆپی پێ پێشدەخات و یارییەکە بە سیستەم دەکات، بەڵام لەناو سیستەمدا نابێت بەهرەکان لەناو ببرێن.

یاریزان، گوزارشت لە خۆی ناکات و بیری بۆ دەکرێتەوە، بڕیاری بۆ دەدرێت. یاریزان خۆی داوەتە دەست فیکر و رێنمایی راهێنەر

بێلسا دەڵێت: "لە داهاتوودا ژمارەی ئەو یاریزانانەی شایەنی سەیرکردنن، کەمتر دەبێت، ئەوکات یارییەکە چێژی کەمتر دەبێت". تۆپی پێ بە ناسینەوەی کەلتوورە جیاوازەکان چیژ و شوناسی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئێستا ئەمە بەرەبەرە کۆتاییدێت. وەک بێلسا دەڵیت: "یاریزانی لاتینی بەبێ ئەوەی ئەزموونی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین بکەن، بە منداڵی پەیوەندی بە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە دەکەن". ئەمە یەکێکە لە هۆکارەکانی بەیەکبوونی کەلتوورەکان و کوشتنی جیاوازییەکان. جاران بەجوڵەی هونەری، تایبەتمەندی یاریکردنی، یاریزانی بەرازیلی و ئەرجەنتینی، دەناسرانەوە، تەنانەت رەفتار و جوڵەی وەرزشی ئاسیایی و ئەفریقیشت دەناسییەوە، بەڵام ئێستا یاریزانێکی ئەسمەری ئەفریقی و بەرازیلی و ئیکوادۆری بەچیدا بناسینەوە، کە خۆیشی نازانێت کەلتووری تۆپی پێی وڵاتەکەی چییە و چۆنە، کاتێک لە 16 ساڵی پەیوەندی بە یانەیەکی ئەوروپییەوە دەکات! ئێستا لە هەرکوێ داوای "کەی ئێف سی"، بکەیت یەک تام و ستایڵە، لە هەرکوێ تامی کۆکاکۆلا بکەیت، بە جیاوازییەکی کەم یەک تامە. ئێ تۆپی پێش وایلێهاتووە، یەک ستایڵە. کاتێک تۆپی پێ دەبێتە یەک ستایڵ، کەواتە یارییەکان دەبن بە یەک ستایڵ و یەک شێواز و یەک تام، ئەوکات، بینەر 90 خولەک حەوسەڵەی تەماشاکردنی یاریی نامێنێت.

loading....