فۆرمى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا گەیشتووەتە بەرێوەبەرایەتییەکان

test

فۆڕمى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا گەیشتووەتە زۆرینەى بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

بڵند ئەحمەد، بەڕێوەبەرى چاودێریى بازرگانى سلێمانى بە کەناڵ8ى گوت" فۆڕمى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا گەیشتووەتە بەرێوەبەرایەتییەکەمان و دواى پێکهێنانى لیژنەیەک، فەرمانبەران فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە و دواتر رادەستى لایەنى پەیوەندیدار دەکرێت".

هەروەها زەردەشت رەفیق، گوتەبێژى شارەوانى سلێمانى بەکەناڵ8ى گوت"هاوشێوەى بەڕێوەبەرایەتییەکانى دیکە، فۆڕمى وەرگرتنى زەوییان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە ".

هاوکات تریفە محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى رۆژهەڵات، بەکەناڵ8ى گوت" بەگوێرەى بڕیارەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، مامۆستانیانیش هاوشێوەى فەرمانبەران دابەشکردنى زەوى دەیانگرێتەوە و چاوەڕێن ئەو فۆرمەیان پێ بگات".

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەى نوسراوى سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە 242 کە لە 27ى ئازارى ئەمساڵدا دەرکرا، بڕیاردرا هەموو ئەو فەرمانبەرانەى سوومەند نەبوون، زەوی 200 مەتریان پێبدرێت.

loading....