كه‌لار و سیروانى نوێ بوونه پاڵه‌وانى كوردستان
مەستان حوسامەدین 13/07/2024

بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ له تراكه‌كانى یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى شارى هه‌ولێر پاڵه‌وانێییه‌تى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتووان بۆ پیاوان و خانمان به‌رێوه‌چوو.
پاڵه‌وانێتییه‌كه له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى ساڵانه‌ى یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى كوردستان بوو، تێیدا له‌سه‌ر ئاستى پیاوان 11 یانه به‌شدارییان كرد، تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى كه‌لار كه یانه‌یه‌كى نوێیه توانیان پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و شێروانه‌ش توانیان پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ستبهێنن.
له‌سه‌ر ئاستى خانمانیش شه‌ش یانه به‌شدارییان تێداكردو خانمانى سیروانى نوێ پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا و خانمانى یانه‌ى كه‌لاریش توانیان پله‌ى دووه‌م بنووسنه‌وه.
له پاڵه‌وانێتییه‌كه له ماوه‌ى دوو رۆژى ركابه‌رییكردن پێنج ژماره‌ى پێوانه‌یی نوێ تۆماركران.
loading....