دوای ئەوەی ملیۆنان بەکارهێنەری یاریی هامستەر کۆمبات، رووبەڕووی کێشەی تەکنیکی بوونەوە لە بەکارهێنانی یارییەکە، دوای تێپەڕبوونی چەندین کاتژمێر، دروستکەرانی هامستەر کۆمبات رایانگەیاند، کێشەکەیان چارەسەرکردووە و بەکارهێنەران دەتوانن دەستبکەنەوە بە یارییکردن.
بەیانی رۆژی یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، بەکارهێنەرانی هامستەر کۆمبات، کاتێک دەیانویست لە ئەپی تێلیگرامەوە بچنە ناو یارییەکە، پەڕەیەک پیشاندەدرا کە نووسرابوو :"ئەم پەڕەیە نادۆزرێتەوە".
ئەم بارودۆخەش بەکارهێنەرانی نیگەران کردوو و بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕان بۆ کێشەکە، هەر بۆیە پرسیارەکانی وەکو: هامستەر کۆمبات لەکارکەوتووە؟ بۆ ناتوانم بچمە ناو هامسەتر کۆمباتەوە؟ و چەند پرسیارێکی دیکە، لە وێبگەڕەکاندا بوونە گەڕانی سەرەکی.
دوای چەند کاتژمێرێک لە لەکارکەوتنەکە، دروستکەرانی یارییەکە لە پەڕەی فەرمییان لە تێلیگرام رایانگەیاند، کێشەکەیان چارەسەرکردووە و بەکارهێنەران دەتوانن دەستبکەنەوە بە کۆکردنەوی کۆین.
هامستەر کۆمبات، یارییەکی ئەلکترۆنییە و لە ناو ئەپی تێلیگرامدایە، بەکارهێنەر لە رێگەی کلیککردنی بەردەوام لە روونمای مۆبایلەکەیەوە یارییەکە دەکەن و خاڵ کۆدەکەنەوە، هیواخوازن ئەو کۆینەی کۆی دەکەنەوە ببێتە پارە، ئەگەر دراوەکە بچێتە لیستی پلاتفۆڕمێکی دراوە دیجیتاڵییەکانەوە.