سعودیە و لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد، رێککەوتنێکی 12 ساڵەیان راگەیاند، بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی یارییە ئەلکترۆنییەکان لە شانشینەکە.
لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە رێککەوتنەکەدا هاتووە بەشێوەیەکی بەردەوام یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجام دەدرێن، یەکەم خولیش لە ساڵی داهاتووەوە دەستپێدەکات، سعودیە تاوەکو ئێستا ئاماژەی بەوە نەکردووە چەند خەرج دەکات بۆ میوانداریکردنی پیشبڕکێکە.
شازادە عەبدولعەزیز، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی سعودیە گوتی :"ئەمە هەنگاوێکی سروشتییە بۆ وەرزشوانە گەنجەکانمان، وڵاتەکەمان و کۆمەڵگەی وەرزشی جیهانی".
مانگی رابردوو، رێکخراوی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد رایگەیاند، پلانی هەیە ئۆڵۆمپیادی یارییە ئەلکترۆنییەکان دەستپێبکات، تاوەکو هاندەران و بینەرانی گەنج رابکێشێت.