رێباز حەملان: رۆژی پێنجشەممە مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغداد رۆژی پێنجشەممە دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی سبەی سێشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووە و دووسبەی چوارشەممە لە عێراق پشووە، ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە
بەهۆی پشووەوە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دوا دەکەوێت و رۆژی پێنجشەممە مووچەکانیان دەگات.
گوتیشی، بە گەیشتنی پارەکە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی هەردوو مووچەکەی هێزە ئەمنییەکان.
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران، رێباز حەملان ئاشکرایکرد، لیستەکە ئامادەیە و دەنێردرێت بۆ بەغداد.
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە و زیاتر لە سێ مانگە یەک مووچەیان وەرگرتووە.