چیرۆکی گەیشتنی کیلیان ئێمباپێ بە یانەی ریال مەدرید

لە کۆتاییدا دوای چەندین ساڵ ئاڵەنگاریی، چیرۆکی گەیشتنی کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیی بە خۆشی کۆتاییهات.
كیلیان ئیمباپێى فهرهنسى، ئهمرۆ پاش تێپهڕاندنى پشكنینه پزیشكیهكان وهك یهكێك له گرانبههاترین یاریزانهكانى تۆپى پێ له یانهى پاریس سانجێرمانهوه روویکردە یانهی شاهانەی ئیسپانیا.
بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لەم هاوینەدا بێبەرامبەر پەیوەندیی بە یانە ئیسپانییەکەوە دەکات، لەو یانەیەش بڕى مووچهى ساڵانهى 35 ملیۆن یۆرۆ دهبێت بەبێ باج، گرێبەستەکەشی بۆ پێنج وهرزە و لەو ماوەیەدا درێسی ژمارە نۆ دەپۆشێت.
ئیمباپێ له 20ـى كانوونى یهكهمى ساڵى 1998 له فەرەنسا لە گەڕەکێکی هەژارنشینی نزیک شاری پاریس لەدایكبووه، باوكی بەرەگەز كامیرۆنى-یە و دایكیشی جهزائیرىیە.
فایزە عەماری، دایكى ئێمباپێ پێشتر یاریزانى تۆپى دهست بووه، ئیسان ئێمباپێى براشی به ههمان شێوه یاریزانى تۆپی پێیه و بۆ یانهى لیلی فەرەنسی یاریدهكات، لە منداڵیشەوە یارمەتی ئێمباپێیان داوە لە مەشق و راهێنان و یارییکردن.
ئیمباپێ یهكهم دەرکەوتنی 2015 بوو له یانهى مۆناكۆى فهرهنسى، یهكهم یاریشی له 2ـى كانوونى یهكهمى 2015 بوو.
لە هاوینی 2017 ئەستێرە فەرەنسییەکە بەخواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندیی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، دواتر بە تێچوویەکی خەیاڵی کە گەیشتە 180 ملیۆن یورۆ گرێبەستەکەی کرا بە هەمیشەیی، بەڵام ئێمباپێ هەر لە منداڵییەوە خەونی ریال مەدرید بووە، تەنانەت کریستیانۆ رۆناڵدۆش ئایکۆنی ئەستێرە فەرەنسییەکە بووە، بۆیە بەردەوام وا دەردەکەوت کەلە یانەی شاهانەوە نزیکە.
خاوەندارییەتی پاریس سانجێرمان کە بۆ ناسڕ خلێفی قەتەری دەگەڕێتەوە، بەهەموو شێوەیەک رێگرییان لێدەکرد لە هێنانەدی خەونەکانی، تەنانەت وەک کیلیان خۆشی دەڵێت زۆر بە ناشرینی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد، بەڵام دواجار گرێبەستەکەی کۆتاییهات و نوێی نەکردەوە، بەوشێوەیە و دوای رێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی ریال مەدرید، بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانە مێژووییەکەی ئیسپانیاوە دەکات و خەونی منداڵی کیلیان بە یارمەتی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە بەدیهات.