پێشبینییەکان بۆ باشترین ئەکتەری ئۆسکاری داهاتوو چین؟

test

گەرچی هێشتا سینەمای 2024 ژمارەیەکی زۆر بەرهەمە گەورەکانی خۆی لە هەگبەدا هەڵگرتووە و لە کۆتاییەکانی ساڵدا نمایشدەکرێن، بەڵام رەخنەگرە سینەماییەکان دەستیان داوەتە ئەنجامدانی پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی ئەو ناوانەی پاڵێوراو دەبن بۆ بردنەوەی ئۆسکار.

کڵەیتن دەیڤس، ئیدیتەر و بەرپرسی خەڵاتە سینەماییەکانی گۆڤاری ڤەرایەتی، نوێترین پێشبینی خۆی بۆ خەڵاتە سینەماییەکانی ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە بڕیارە هەموو هەفتەیەک، نوێکردنەوەی خۆی بۆ پێشبینییەکان زیاد بکات و بەگوێرەی بۆچوونی ئەم رەخنەگرە، پۆلی باشترین ئەکتەری ئۆسکاری ئەمساڵ بەم چەشنەی خوارەوە پاڵێوراوانی دابەش دەکات:

دینزێل واشنتۆن، بەشی دووەمی گلادیەیتەر

رالف فاینس، فیلمی کۆنکلەیڤ

واکین فینیکس، فیلمی جۆکەر

کۆڵمان دۆمینگۆ، فیلمی سینگ سینگ

جۆن دەیڤد واشنتۆن، زە پیانۆ لێسن

ئەمەش لەکاتێکدایە، ریزبەندییەکەی دەیڤس شایەنی گۆڕانکارییە و هێشتا دەیان فیلمی گەورە نمایشکردنیان دەستیپێنەکردووە، تاوەکو ئەکتەرەکان بە رۆڵی کاریگەر، جێگەی خۆیان لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی داهاتووی ئۆسکار بکەنەوە.

خولی 97ـەمینی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکار، بڕیارە رێکەوتی دووی ئاداری 2025 بەڕێوەبچێت.

loading....