ئینتەرمەیامی رووبەڕووی تۆرۆنتۆ دەبێتەوە

test

بەرەبەیانی سبەینێ، یانەی ئینتەرمەیامی لەگەڕی 26ی خولی تۆپی پێی ئەمریکا لە یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی تۆرۆنتۆ دەبێتەوە.

ئینتەرمەیامی بەهۆی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمریکا ماوەی نزیکەی مانگێکە لەتواناکانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی سەرەکی یانەکە بێبەشە، کە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ناسناوی پاڵەوانییەتیەکەی بەدەستهێنا.

یانە ئەمریکییەکە لەهەفتەی رابردووی خولەکەدا لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر سینسیناتی دووچاری شکستێکی گەورە بوو، کاتێک بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی دۆڕاند.

بۆ یارییەکەی سبەینێش، لیۆنێل مێسی بەهۆی ئەو پێکانەی لەیاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا دووچاری بوو، ناتوانێت بەشداری بکات و هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگەکان دیارینەکراوە.

loading....