ئەدێڵ لە گۆرانیگوتن دەوەستێت

test

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ئەدێڵ، هەوادارانی لە تەواوی جیهاندا شۆککرد، دوای ئەوەی پلانی هونەری نوێی راگەیاند، کە بریتییە لە حەوانەوە و بڵاونەکردنەوەی هیچ گۆرانیی و ئەلبوومێکی نوێ.

لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ZDFـی ئەڵمانی، لەکاتی ئامادەبوونی لە میونخ بە مەبەستی سازدانی ئاهەنگێکی موزیکی، ئەدێڵ بە لێدوانەکانی هەرای نایەوە، دوای ئەوەی رایگەیاند کە دەیەوێت لە موزیک دووربکەوێتەوە و بۆماوەیەکی زۆر و هیچ ئەلبووم و گۆرانییەک بڵاونەکاتەوە، هەروەها پلانی وایە کە پشوویەکی درێژ دوور لە موزیک وەربگرێت.

ئەدێڵ گوتی، "هیچ پلانێکی موزیکی نوێم نیە، دەمەوێت پشوویەکی درێژ وەربگرم، پێم وایە کە دەمەوێت کۆمەڵێک کاری داهێنەرانە بکەم بۆماوەیەکی کورت".

گوتیشی، "نامەوێت بەناوبانگ بم، دەمەوێت بتوانم موزیکێک بەرهەم بهێنم"، ئەو خانمە هونەرمەندە باسی لەوەکردوە، پێشکەشکردنی 100 نمایشی زیندوو لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا وایلێکردووە بەتەواوەتی بەتاڵ بێت لە بەرهەمی نوێ.

ئەو خانمە هونەرمەندە باسی لەوەشکردوە، ئارەزوو دەکات بچێتە بواری نواندنەوە، بەتایبەت رۆڵێکی سینەمایی هەیە کە هیواخوازە پێشکەشی بکات و دڵنیاشە کە سەرکەوتوو دەبێت تێیدا.

ئەدێڵ، خانمە هونەرمەندێکی بەریتانییە، ساڵی 1988 لە توتنهامی باکووری لەندەن لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و نووسەری گۆرانییە، دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبوومی بەناوی 19 لە ساڵی 2008ـدا ناوبانگی دەرهێناوە، کە بوو بە یەکێک لە پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانی لەسەر ئاستی جیهاندا، ئەدێڵ براوەی دوو خەڵاتی گرامییە و چەندین خەڵاتی دیکەشی بردووەتەوە.

loading....