رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "هونەری دراما و ڕامانێک لەدرامای کوردی" یاسین بەرزنجی بەڕێوەچوو
ژیلە نەجات 17/07/2024

لە سلێمانی دوو بەرهەمی نوێی یاسین قادر بەرزنجی بە خوێنەران ناسێندران، کە بریتی بوون لە دوو کتێب بە ناونیشانی (چاوەکانی تابان و هەروەها هونەری دراما و رامانێک لە درامای کوردی).
لە کۆڕی ناساندنەکەدا کە ژمارەیەک هونەرمەند و خوێنەر ئامادەیبوون، هەریەک لە نووسەر و توێژەر ئاکۆ کەریم مەعروف و هەوراز محەمەد خوێندنەوەیان بۆ بەرهەمە نوێیەکان کرد.
لەبارەی کتێبەکانییەوە، یاسین قادر بەرزنجی بە کەناڵ8ـی گوت، لە کتێبەکاندا چیرۆکی خام هەن کە بۆ زنجیرەی دراما و شانۆ و تەنانەت سینەماش دەبن.
لەلای خۆشییەوە هەوراز محەمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵ8 باسی کارە هونەرییەکانی پێشتر کرد و بە کارەکانی ئەم سەردەمەی بەراورد کرد.
loading....