نیوز نەیشن: بایدن لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی دەکشێتەوە
وەرزێر خەلیل 18/07/2024

تۆڕی میدیای نیوز نەیشنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی دەکشێتەوە.
هاوکات تۆڕی میدیای سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەزاری راوێژکارێکی باڵای دیموکراتەکانەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، لەئێستادا بایدن زیاتر بیرۆکەی کشانەوەی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی پێ باشترە.
هەروەها کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، چاک شومەر، سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیران، شەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە بایدنی راگەیاندووە، ئەگەر لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکشێتەوە، باشترە بۆ وڵات و پارتی دیموکرات.
بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی 40%ی دەنگدەرانی تۆمارکراوی دیموکراتەکان پێیان وایە پێویستە بایدن دەستبەرداری کێبرکێی هەڵبژاردن بێت بۆ کەسێکی دیکە لەناو دیموکراتەکاندا.
loading....