پارتی لیستی ناوی بەربژێرەکانی پێشکەشی کۆمیسیۆن کرد

test
لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردووەتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی تەمووزی 2024،  پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی هەر سێ لقی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە 190 بەربژێری هەیە و دابەشکاریی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: له‌ هەولێر 64 بەربژێر، له‌ دهۆك 48 بەربژێر، له‌ سلێمانی 72  و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش 6 بەربژێری هه‌یه‌.

بەگوێرەى مەرسومى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت.

loading....