لێدوانى هێزەکانى 70 لەبارەى بوونى گرفت لە دابەشکردنى مووچە

test
618 ملیار دینارەکەى هەرێمى کوردستان خراوەتەسەر هەژمارى بانکى TBI. فۆتۆ:8

گوتەبێژی هێزەكانی 70 ئاشکرایکرد، هیچ گرفتێک لە دابەشکردنى مووچەى مانگەکانى "5 و 6"دا نییە، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کە مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە نەنێردراوە و نازانن گرفتەکە لە وەزارەتى داراییەوە دروستبووە یاخود بەغداد.

لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەكانی 70 بە كەناڵ8ـى راگەیاند، دابەشكردنی مووچەی هەردوو مانگی 5 و 6ـى هێزەكانی 70ـى پێشمەرگە دەستیپێكردووە و گرفتی تێدانییە.

روونیشیکردووەتەوە، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی هێزەكانی 70 نەنێردراوە.

لیوا ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا نازانن مووچەكە لە بەغدادەوە نەنێردراوە، یاخود لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرجنەكراوە.

لە ئێستادا دابەشکردنى مووچەى مانگەکانى 5 و 6ـى هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە، ئەوەش دواى ئەوەى بەهۆى گرفت لە لیستى مووچە لەنێوان بەغداد و هەرێمى کوردستان، مووچەکانیان دواکەوتبوو.

loading....